
کۆشکی ئیلیزێ دەڵێت، رۆژی 14ـی نیسان، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردووەتەوە، ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیمانوێل ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی ئاسایشی هەرێمی و پێکەوەکارکردن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن.
باس لەوەش دەکات: “هەردوو سەرۆک باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن و پابەندبوونی خۆیان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دووپات دەکەنەوە”.