نیسان 20, 2025
rasr.press

نەمانهێشت كۆماندۆی یەكێتی میوانخانەیەكمان داگیر بكات.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی مەلا بەختیارەوە ئاشكرای دەكات كە هەوڵێكی هێزی كۆماندۆی یەكێتییان بۆ دەست بەسەرداگرتنی میوانخانەیەكی مەلا بەختیار لە خانەقین شكست پێهێناوە و ئێستاش هێزەكانی سەر بە مەلا بەختیار خراونەتە ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی مەلا بەختیارەوە راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلوولی 2024، هێزێكی كۆماندۆی یەكێتی چوونەتەسەر میوانخانەكەی مەلا بەختیار لە خانەقین و ویستوویانە كۆنتڕۆڵی بكەن، لەم كاتەشدا هێزێكی پاسەوانی سەر بە مەلا بەختیار لەوێ بووە و نەیانهێشتووە و دواتر مەلا بەختیاریان لێ ئاگادار كردۆتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی دركاند كە هەموو هێزەكانی سەر بە مەلا بەختیار خراونەتە ئامادەباشییەوە و بەشێكیان ئێستا لەبەردەم (بنكەی رۆشنبیریی چاودێر)ن كە بنكەیەكی سەر بە مەلا بەختیارە و ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێك.

ئەمانەش هەن

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بەبەشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

Abduljabar Ali

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا

Abduljabar Ali

سه‌دان زیاره‌تكاری پاكستانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا گیریان خواردووه‌.

aso