17.4 C
Chicago
حوزه‌یران 6, 2025
rasr.press

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

ئامادەکاریی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەگەڵ خۆیان دەیبەنە بەغدا و لەوێ وردبینیکردن و ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەستپێدەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە بەچڕی کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، میزان موراجەعە و ناردنی داهاتی مانگی سێ دەکات، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچە لە بەغداوە بێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممە، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ خۆیان لیستی مووچە ببەن.

– ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نەماوە.

ئەمانەش هەن

ھەواڵی خۆش لەبارەی تەواوی مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ ھات

mahir

ڕاگەیێنراوێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەبارەی مووچە

mohammed

هەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت

Abduljabar Ali