نیسان 20, 2025
rasr.press

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی خاوەن زەوییەکانی گوندی گرد جووتیار

لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا، لە سەرجەم باج و ڕسوماتەكانی بەناوكردنی زەوییەكانی گردجووتیار خۆشبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی 1ی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: “له پێناو پاراستنى ماف و بەرجەستەكردنى عەدالەت له نێوان هاووڵاتيانى خاوەن ماف له كەرتی گردجووتيار و زياتر خزمەتكردنيان، له هەنگاوێكى كردارى دڵخۆشكەرانەدا و لەبەر ڕۆشنايى بڕيارى نووسينگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانى و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە لێخۆشبوون له سەرجەم باج و ڕسوماتەکانی تۆمارکردن (بەناوكردن) لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە له كاتى تۆماركردنى زەوییەكانيان، كە وەک قەرەبوو بۆیان دياريكراوه.”

بۆ ئەو مەبەستەش، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە “ئاگادارى خاوەن زەويیەكانى ژمارە (15 تاوەکوو 1150 و 2571 تاوەکوو 3498) لە کەرتی گردجووتیار دەكەينەوە ئەوانەی تاوەكوو ئێستا مامەڵەی خۆماڵەكردنيان ئەنجام نەداوه سەردانی دادگەى بەرايى هەولێر/6 ياخود سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنى زانيارى و وەرگرتنى پسولەی پێڕاگەیاندن.”

ئەمانەش هەن

مەترسی لەسەر دوو سەد هەزار کورد هەیە

mahir

پێشوازیی سەرۆک مەسعود بارزانی لە د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

Abduljabar Ali

بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندیی عێراق بڕێکی زۆر دۆلارى خستووەتەڕوو.

aso