
بەڕێوبەرایەتیی گشتی خانەنشینی لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ “ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە؛ لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە 28-7-2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.”
وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ “فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون. هەروەها تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.”