نیسان 20, 2025
rasr.press

هەواڵێکی دڵتەزێن لە سعودیایەوە گەیشت

ئەمشەو دووشەممە پاسێكی گواستنەوەی عومڕەكارانی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سعوودییە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پاسەكە كە تایبەت بووە بە گواستنەوەی عومڕەكارانی خەڵكی چەمچەماڵ، لە كاتی گەڕانەوە لە وڵاتی سعوودییە لە نزیك دەروازەی سنووری عەڕعەڕ لەگەڵ بارهەڵگرێكی سعوودی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند: لە ئەنجامی رووداوەكە بەداخەوە قوربانی كەوتۆتەوە.

بەهۆی رووداوەكە ئافرەتێكی عومڕەكاری كورد گیانی لەدەستداوە، بەهەمانشێوە شوفێری بارهەڵگرەكە و كەسێكی دیكەی سعوودی ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها 13 عومڕەكاری دیكەش لە ئەنجامی رووداوەكە بریندار بوونە كە باری تەندروستی دوو لە عومڕەكارەكان ناجگێرە.

ئەمانەش هەن

‎ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پردی ڕانیە – بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کرایەوە.

Abduljabar Ali

ئەم پیاوە لە لایەن برای خێزانەکەیەوە کوژرا

mahir

کەشناسێک ھەواڵێکی خۆشی راگەیاند

mahir