نیسان 20, 2025
rasr.press

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پەکەکە سووتێنەری بازاڕەکانی هەولێر دهۆک و کەرکووکە

دووشەممە، 01-07-2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕێکی سەر بە ڕێکخرای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دوو کەسی سەر بە یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆری سلێمانی، لە پشت هەموو ئەو ئاگرانەوە بوون کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەوە.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کردوویانن، دەرکەوتووە، ئامانجی ئەو کەسانە لە سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک، بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕی لەنگەی هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و چەندین شوێنی دیکە لە هەرێمی کوردستان؛ لاوازکردنی ئابووریی ئەو پارێزگایانە بووە، چونکە ئاگرەکان بە دەیان ملیار دۆلار زیانی ئابوورییان هەبووە. گوتیشی، “تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکاندا ناوە”.

ئەمانەش هەن

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

Abduljabar Ali

‎مەسرور بارزانی: سوود وەرگرتن لە هەر دەرفەتێک بۆ ئاشتی و سەقامگیریی گرنگە

shaxawan

50 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی ATMـەوە مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

aso