نیسان 20, 2025
rasr.press

پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان گەیشت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان گەیشت و زیاتر لە 130 ملیار دیناریش لای حکوومەتی عێراق دەمێنیت.

یەکشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند “بڕێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.”
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: “بۆ سلێمانی بڕی 60 ملیار دینارە، هەولێر 54 ملیار و 454 ملیۆنە، دهۆکیش 43 ملیار دینارە.”
نەوزاد شێخ کامل، دەشڵیت: “ئەو بڕە پارەی لای حکوومەتی عێراقی دەمێنێت زیاترە لە 130 ملیار دینار، بەڵێنی ئەوەشیان داوە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕەش بنێرن.”
پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەستی پێ کردووە.
وەک قۆناغی یەکەمی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق، چەکێکی 150 ملیار دیناری ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بڕی 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 هەزار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بڕی 35 ملیار و 541 ملیۆن و 48 هەزار دیناریش پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە و بڕی 67 ملیار و 84 میلۆن و 117 هەزار دیناریش پارەی جووتیارانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە لەگەڵ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین.

بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کورستان و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق لە بارەی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێم کردبوویان، بۆ ئەم ساڵ حکوومەتی عێراق بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کڕیوەتەوە، کە 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک بوو.

ئەمانەش هەن

بە تۆمەتی بازرگانیی بە مرۆڤەوە ، ئوردن ساختەکارانی دۆسییەی حەج سزا دەدات.

aso

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆتایی هات

mohammed

دارایی هەرێم بەفەرمی کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی راگەیاند

mahir