نیسان 20, 2025
rasr.press

پێنج حزب بایكۆتی هەڵبژاردنیان راگەیاند

پێنج حزب بایكۆتی هەڵبژاردنیان راگەیاند
پێنج پارتی كلدان و ئاشوور و سریانی رای دەگەیەنن، بە هەموو شێوەیەك دژی كەمكردنەوەی سێ كورسی كۆتای كریستیانەكان دەوەستینەوە و رای دەگەیەنن، دابەشكردنی كورسیی كۆتای كریستیان لەسەر بنەمای دابەشبوونی دانیشتوانی كریستیان نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی هەریەك لە بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری، ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، پارتی بەیت نەهرەینی نیشتیمانی، پارتی یەكێتی بەیت نەهرەینی نیشتیمانی راگەیەندراوێكی هاوبەشیان سەبارەت بە كەمكردنەوەی كورسیی پێكهاتەی كریستیان بڵاو كردەوە.

لە راگەیەنراوەكە هاتووە، وەك پێنج پارتی نەتەوەیی كە نوێنەرایەتیی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری دەكەن، بڕیاری كەمكردنەوەی كورسییەكانیان رەتدەكەنەوە و بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن.

باسیان لەوەش كردووە، بەهۆی بڕیاریی دادگای فیدڕاڵی و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانەوە، نادادپەروەریی بەرانبەریان كراوە و لە كۆی پێنج كورسی كۆتای كریستیانەكان، سێ كورسی لابراوە و تەنیا دوو كورسیان بۆ گەڕاوەتەوە.

بە گوتەی ئەو پارتە سیاسییەیانە بەهەموو شێوەیەك كەمكردنەوەی سێ كورسی كۆتای كریستیانی لە پەرلەمانی كوردستان رەتدەكەنەوە، كە لەیەكەم یاسای هەڵبژاردن لە ساڵی 1992 بڕیاریی لەسەردراوە، هەروەها دابەشكردنی دوو كورسی كۆتاكان لەسەر بنەمایەكی راستی دانیشتوان نەبووە، بەڵكو نەخشەیەكی دیموگرافی سیاسی شێوێندراو كراوەتە بنەمایەكی ناڕاستی دابەشبوونی كورسییەكان.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكە دەڵێن، بەهیچ شێوەیەك ناچنە ژێر باری بڕیارێكی نایاسایی، كە هەوڵدەدرێت بەسەریاندا بسەپێندرێت و و دەڵین تاكاتی گەڕاندنەوەی كورسییەكانیان، بەشداریی هەڵبژاردن ناكەن و داوا دەكەن گەلەكەیان خۆپشاندانی جەماوەریی ئەنجامبدەن بۆ رەتكردنەوەی ئەو ستەمەی لێیانكراوە.

ئەمانەش هەن

مالیکی ترسەکەی نەشاردەوە، نیازی ئیسڕائیلی ئاشکرا کرد

mahir

ڕاگەیاندراوێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

mohammed

سبەی سەرجەم بانکە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

mohammed