نیسان 20, 2025
rasr.press

پەرلەمانتارێكی پارتی: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن

پەرلەمانتارێكی پارتی: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكانمان پێش جەژنی قوربان هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و سبەی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

شوان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق كرد دڵنیاییاندا كە كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەربووە و سبەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران پێش جەژن دەدرێت و هێزە ئەمنییەكانیش دوو مووچە وەردەگرن و هیچ گرفتێك لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان نەماوە”.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی حکومەت سەردانی بازاری قەیسەری هەولێری کرد

Abduljabar Ali

لە بارەی ھەرسێ مووچەکە بەرپرسێکی باڵای کورد زانیاری نوێی ئاشکرا کرد

mahir

مەترسییەکی گەورە لەسەر ئابوری عێراق ئاشکرا دەکرێت

mahir