نیسان 20, 2025
rasr.press

پەیامێكی توند لە شاخەوان عەبدوڵلاوە ڕێگەنادەین

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی 1ی 2025، بۆ ڕێگرییەكانی سوپای عێراق، كە ڕێگەنادات جووتیاران لەسەر زەوییەكانیان كاربكەن، بەشێكی زۆر لە كەسایەتی و جووتیاران و نوێنەرانی ناحیەی سەرگەڕان و گوندەكانی پەڵكانە و گابەڵەكە و شەناغە، لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوە.

لەسەر ئەو كۆبوونەوەیە، فەرهاد سمایل، كە جووتیارێكی گوندی پەڵكانەیە، دەڵێت: “لە ڕابردوودا زۆر هاوارمان كرد، كە بەرپرسانی شاری كەركووك ڕێگری لەو دەستدرێژیانەی سوپای عێراق بۆ سەر خەڵكی گوندەكەمان بكەن، بەڵام هەموو ئەو هاوار و هەوڵانەمان بێ ئەنجام بوون.”

وتیشی، ”ئەمڕۆ هانامان بۆ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا برد، کە کێشەی ئەو سنوورە چارەسەربکات و ڕێگری لە سوپای عێراق بكات، كە جارێکی دیكە نەیەتە سەر زەوییەکانمان، شاخەوان عەبدوڵاش وتی، لە چەند ڕۆژی داهاتوو کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکەم و ڕێگەنادەین سوپای عێراق بێنە سەر زەوییەکانتان.”

ئەمانەش هەن

پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە لە بەغدا

mohammed

لە بەردەڕەش: کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی کۆتایی ژیانی ژنێک

mohammed

سبەی لە هەشت پارێزگای عێراق پشووە

mohammed