19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

چاوپۆشی لە دووکەڵی هیچ مۆلیده‌یه‌ك ناكرێ.

لە چوارچێوەی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر بۆ پاراستنی ژینگەی شار، قارەمان مەولوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدەکان، ڕاگەیاند: “دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مۆلیدەکان، خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار کراونەتەوە، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە بەکارهێنانی گازوایلی خراپ و دانەنانی فیلتەر بۆ نەهێشتنی دووکەڵی مۆلیدەکان ناکەین، هەر مۆلیدەیەک ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگەی شار، ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.”

سەبارەت بە دەنگی بێزارکەری مۆلیدە ئەهلییەکان گوتی: “دەتوانم بڵێم لە 99%ی مۆلیدە ئەهلییەکان بێدەنگ کراون، چەند مۆلیدەیەک لە سنووری پارێزگای هەولێر، تا ئێستاش دەنگیان بەرزە و خەڵک بێزار دەکەن، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانیی هەولێر لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت.”

ئەمانەش هەن

بڕیارە گرنگەکە درا

mahir

نێچیرڤان بارزانی بانگەشەیەکی مۆدێرن و کاریگەر

mohammed

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەرکرد

mohammed