ئەمشەو لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، بەهۆی دەمەقاڵێوە کارمەندێکی ھێزی کۆماندۆی یەکێتی کاسبکارێک دەکوژێت.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکانی نزیک لە ڕووداوەکە کوژراوەکە پیشەی چایچییە لەنێو بازاڕی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، ھەروەھا بکوژەکەش کارمەندی ھێزی کۆماندۆی یەکێتییە.
جگە لە کوژرانی ئەو کەسە، کارمەندەکەی کۆماندۆ دوو کەسی دیکەشی بریندار کردووە و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە.
هەواڵی پێشتر
هەواڵی داهاتوو