17.4 C
Chicago
حوزه‌یران 6, 2025
rasr.press

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی خورماتوو.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو: “بە داخەوە، کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی ،2024 لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە.”

وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا “عەقید روکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوج و عەقید محەممەد رەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەممەدئەمین شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش بریندار بوون.”

ڕووداوەکە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشـمەرگە “لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کارو هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان  دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت.”

ئەمانەش هەن

لە گوندێکی کەرکووک شەڕ لە نێوان “گرووپێکی چەکدار” و هێزە ئەمنییەکان ڕووی دا.

aso

Abduljabar Ali

بەناوبانگترین رۆژنامەی ئەمریکی، کاتی هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرا دەکات

mahir