19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ئەو سکاڵایەی لەسەر کەناڵی ئێن ئار تی تۆمار کراوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری ڕایگەیاند، ئەو سکاڵایەی لەسەر کەناڵی ئێن ئار تی تۆمار کراوە، هیچ پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتەوە نییە و هی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، كەناڵی “ئێن ئاڕ تی” هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، گوایە “سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سکاڵای لەسەر کەناڵەکە و پەیامنێرەکەیان تۆمارکردووه‌”.

ئاماژەی بەوەشدا، لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە سکاڵاکە هیچ پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتەوە نییە و هی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، لەسەر هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست کە کەناڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، گوایە بانکی منارە لە هەولێر 960 ملیار دیناری تێدایە و بۆ مووچە بەکار نایەت، بۆیە وەزیری دارایی و ئابووری داوای تۆمار کردووە و پەیامنێرەکەش هەر دوێنێ بە کەفالەت ئازاد کراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە ئەو كەناڵە لەسەر بنەمای پیشەیی بوون و پابەندبوون بە ڕێساكانی كاری میدیایی، خۆی لەو جۆرە هەواڵانە بەدوور بگرێت و بەر لە بڵاوکردنەوە، لە ناوەرۆکی پەیامەكانی دڵنیابێتەوە.

ئەمانەش هەن

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

mohammed

ئەمەریکا دژی ئۆکرانییەکان بڕیار دەدات

mahir

پێنج حزب بایكۆتی هەڵبژاردنیان راگەیاند

Abduljabar Ali