14.3 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

کێشەی مووچە چارەسەر کرا

ئەمشەو لە بەغدا کۆبونەوەی بە ئامادەبوونی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار و فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیر و سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا لەسەر مووچە بەڕێوەچوو.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فوئاد حوسێن وتی، کێشەی موچەی مانگی حەوت چارەسەر بووە و لەم رۆژانەدا دابەش دەکرێت.

هەروەها ئاشکرایکرد، بۆ موچەی مانگی هەشت هەوڵدەدەن بەمزوانە چارەسەر بکرێت.

لای خۆیەوە شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند دەبێت هەموان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یەکگرتووبن و ڕێککەوتوون بۆ گووشارکردن لەسەر بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە، هەروەها حکومەتی هەرێمیش تێبینییەکان چارەسەربکات

ئەمانەش هەن

هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشت کە تایبەتە بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

ھەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایان ھات

mahir

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: بێ ستیكه‌ر دەرمان و پێداویستیی پزیشکی مەکڕن

Abduljabar Ali