19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

کەشناسیی : پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمى كوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە. کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، سبەی هەینی، لە شەش پارێزگا پلەکانی گەرما دەگەنە نیوەی پلەی کوڵان.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسیی هەرێمى كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە، بەرز دەبنەوە.
کەشناسی: پلەکانی گەرما لە نزمیدا جێگیر دەبن

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور لە ئاسمانی هەرێم، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لە لایەکی دیکەوە، کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، سبەی هەینی، پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی زیقاڕ، بەسڕە، دیوانیە، نەجەف، میسان و موسەنا بۆ ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣

سلێمانی :٤٢

دهۆک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤٤

کەرکوک : ٤٦

گەرمیان : ٤٥

زاخۆ :٤٤

سۆران : ٤٢

حاجی ئۆمەران : ٣٢

ئەمانەش هەن

مەسرور بارزانی: دەبێت سزای تووندی مافیا و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بدرێت.

aso

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێک.

aso

برادۆستیەکان پشت لە یەکێتی دەکەن

mahir