19.3 C
Chicago
حوزه‌یران 13, 2025
rasr.press

گوتەبێژی دەم پارتی: ئـ.ـۆجـ.ـەلان داوای دیداری سەرۆک بارزانی کردووە

 

گوتەبێژی دەم پارتی ڕای دەگەیەنێت، عەبدوڵلا ئـ.ـۆجـ.ـەلان داوای کردووە لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ ببێتەوە.
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان و دیداریان لەگەڵ عەبدوڵلا ئـ.ـۆجـ.ـەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کـ*ـرێکـ”ـارانی کوردستان، کرد.
گوتەبێژی دەم پارتی گوتی: “ئامادەکاری دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی ئیمرالی بکەین و لەگەڵ بەرێز ئـ.ـۆجـ.ـەلان باس لە قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی بکەین.”
وەکوو ئەوەی ئایشەگوڵ دۆغان باسی کرد “بەرێز ئـ.ـۆجـ.ـەلان دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی پارتە کوردییەکان پەیوەندی ببەستێت و قسە بکات، لەوانە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵووم عەبدی و بافڵ تاڵەبانی. ئێمەش ئەمە دەخوازین، چونکە گرنگی زۆر هەیە بۆ پرۆسەکە و ئەگەریشی هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوو بدات.”
گوتەبێژی دەم پارتی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو: ” پرۆسەیەک دەستی پێ کردووە، بەڕێز ئـ.ـۆجـ.ـەلان بانگەوازی کرد و پارتی کرێـ*ـکارانی کوردستان (پەکـ*ـەکە) کۆنگرەی خۆی کرد، باشە قۆناغی دواتر چی دەبێت؟ لە ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دامەزاراندنی کۆمسیۆنێکی پەرلەمانییە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە. داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەین بەر لەوەی پشووی هاوینەی پەرلەمان دەست پێ بکات، پێویستە کۆمسیۆنەکە پێک بهێنێت و کۆبوونەوەیەک لەبارەی شێوازی کۆمسیۆنەکە بەڕێوە بچێت.”
تا ئێستا شاندی دەم پارتی، پێنج جار لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە دوورگەی ئیمراڵی، لەگەڵ عەبدوڵلا ئـ.ـۆجـ.ـەلان کۆ بووەتەوە.

ئەمانەش هەن

شاخەوان عەبدوڵڵا: لەم دۆخەی ئێستای کەرکووک سەرژمێری ڕەت دەکەینەوە.

aso

نێچیرڤان بارزانی لە یادی شۆڕشی گوڵان: جه‌خت له‌ كار و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى ده‌كه‌ينه‌وه‌

Abduljabar Ali

هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشت کە تایبەتە بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed