نیسان 20, 2025
rasr.press

ھەواڵێکی خۆش لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

هەولێر.. بەرەو چارەسەری ڕیشەیی کێشەی ئاو

سبەی جەنابی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنێت کە لە ماوەیەکی کەم و بەیەکجاری کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسەر دەبێت.

بەڕێز سەرۆکوەزیران بیرۆکەی وایە حکومەت پڕۆژەی ستراتیژی پەرە پێبدات نەک ئەو پڕۆژانەی چارەسەری کاتین.

ئەم پڕۆژەیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکانی ئیفراز نییەو لە زێی گەورەوە ئاو دەگەیێنرێتە هەولێر و لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵی کارەکە جێبەجێ دەکرێت، وەک پڕۆژەیەکی خێرای فریاگوزاری و دوای تەواوبونی ، بڕی ئەو ئاوەی دەگاتە ناو هەولێر زیاترە لە هێندەو نیوی هەموو ئەو ئاوەی کە ئێستا بۆ خواردنەوەی هاونیشتمانیانی شارەکە دابین دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمانەش هەن

ھەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایان ھات

mahir

دابەشکردنی مووچە زیاتر دوادەکەوێت

mahir

لە ئەمڕۆوە جووتیارانی كورد دەست بە دروێنەی بەرهەمەكانیان دەكەن و خێوەتی عەرەبان هەڵدەگیرێت.

Abduljabar Ali