نیسان 20, 2025
rasr.press

20 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە سعودییە بێسەروشوێن بوونە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستە نزیکەی 20 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە سعودییە بێسەروشوێن بوونە، هەورەها وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سعودییە لەسەر هێڵە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنان.

كاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان گوتی: چەندین جار بە هاووڵاتییانمان ڕاگەیاند گەشتکردن بۆ سعودییە بە ڤیزای گەشتیاری مەترسییەکی زۆری هەیە، بەڵام بەداخەوە گوێی بە ڕێنماییەکانمان نەدرا و، هاووڵاتییان لە سەرەتای گەشتنیان بۆ سعودییە تووشی کێشە بوونەوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، باسی لەوە کرد، بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو جیهان ڕۆژانە لەلایەن پۆلیسی سعودییەوە دەگەڕێندرانەوە بۆ جەددە، کە لەوێدا ناچار پارەیەکی زۆریان دەدا تا بە پاس بچنەوە بۆ مەککە.

ئاماژەی بەوەدا، سعودییاش ڕاگەیاندبوو ئەمساڵ 500 هەزار کەس ئەوانەی کە ڤیزای گەشتیارییان هەبوو و لەگەڵ ئەوانەشی کە ڤیزای عەمرەیان هەبوو خۆیان گەیاندبووە کێوی عەرەفە کە قەرەباڵغییەکی زۆر دروستببوو، بەمهۆیەوەش 13 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، تا ئێستە نزیکەی 20 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە سعودییە بێسەروشوێن بوونە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خۆی خستووەتەگەڕ و لەسەر هێڵە لەگەڵ سعودییە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنان.

كاروان ستوونی، دەڵێت: ئەم ساڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئەرکی تێچووی حەج لەسەر هاووڵاتییان کەمبێتەوە، نزیکەی 3 ملیار دیناری تەرخان کرد و پاڵپشتی پرۆسەکەی کرد تاوەکو هاووڵاتیان بە شێوەیەکی ڕیک ئەرکەکانین ئەنجام بدەن، هەروەها ئەوانەی بە ڤیزای گەشتیاری سەردانی سعودییایان کرد بەشداریان لە هیچ پاکێجێکی حەج نەکرد، بۆیە ناچار بوون لەسەر شەقام و شوێنە گەرمەکانی نزیک کێوی عەرفە بمێننەوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە ڤیزای یەک ساڵی سعودییە سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، ستوونی گوتی: زیاتر لە 10 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤیزای یەک ساڵ و ڤیزای عومرە سەردانی سعودییایان کردووە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، کە بەداخەوە گوێیان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف نەدا.

هاوکات گوتیشی: ئەو هاووڵاتییانەی سەرجەم وڵاتان کە بە ڤیزای گەشتیاریی سەردانی سعودییایان کردووە، بەداخەوە بینیمان ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیشیان بێسەروشوێنبوونە.

لەبارەی حاجییە ونبووەکان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییان و خزم و کەسوکاری حاجییەکان دەکەم هەر کەسێکیان لە سعودیییە بێسەروشوینە با ئاگادارمان بکەنەوە.

ئەمانەش هەن

هەواڵێکی گرینگ لەبارەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەرانەوە

mohammed

مەترسی لەسەر دوو سەد هەزار کورد هەیە

mahir

لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان

mohammed