نیسان 20, 2025
rasr.press

90 كیلۆ حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادی هۆشبەرەكان رای دەگەیەنێت، سێ تۆمەتبار گیران و بڕی 90كیلۆ حەبی هۆشبەریش لەجۆری ترامادۆل دەستی بەسەردا گیرا .

ئەمڕۆ دووشەم سێی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەركان هاتووە، سێ تۆمەتبار گیران و بڕی 90 كیلۆ حەبی هۆشبەریش لەجۆری ترامادۆل دەستی بەسەرداگیرا .

باس لەوەش كراوە، گرتنی ئەو كەسانە لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش، تیمێكی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەكە دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەكانی مووسڵ، لەچالاكیەكدا توانییان سێ تۆمەتبار بگرن.

ئاماژە بەوەیش كراوە ئەو كەسانە كە كاری گواستنەوەو بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەكرد، هاوكات هەر لەم چاڵاكیەدا بڕی 90 كیلۆ گرام حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچەی زاخۆ دەستی بەسەردا گیرا.

لە ئێستەدا هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لە ژێر لێكۆلینەوەدان .

ئەمانەش هەن

وەبەرهێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ سەکەن

Abduljabar Ali

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت

Abduljabar Ali

نۆتردام، دیوێکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان

mohammed