نیسان 20, 2025
rasr.press

هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی نه‌وره‌سه‌كانی دووكان راگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی نه‌وره‌سه‌كانی ده‌ریاچه‌ی دووكانی ئاشكراكرد .

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکه‌ینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکان نەکەن لە دەریاچەی دووکان، ئەمەش لە پێناو سەلامەتیی تەندروستیی خۆیان و کۆمەڵگا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لێرەوە جارێکی تر ئەوە دووپاتدەکەینەوە کەوا جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھیچ کەسێک سەردانی نیشتمانی نەورەسەکان نەکات، تاکو بە فەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەکە و سەلامەتیی بۆ مرۆڤ لە لایەن ڤێتێرنەریی سنورەکەوه‌.

ئەمانەش هەن

نزیکەی 2,000 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان.

aso

لە موسڵ ھەڵھاتن، ئاسایشی ھەولێر دەستگیری کردن

mahir

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری گشتیی راگەیەنرا

mohammed