19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ئاژانسی ناسا بە نیازە هێڵی ئاسنین لەسەر ڕووی مانگ دروست بکات

ئاژانسی ناسا بە نیازە هێڵی ئاسنین لەسەر ڕووی مانگ دروست بکات بۆ ڕۆبۆتە موگناتیسییەکانی کە یارمەتیدەری کەشتیوانانی ئاسمانی دەبێت لە گواستنەوەی هەر شتێک کە پێویستییان پێیەتی.

ئاژانسی ناسای ئەمەریکی لە پڕۆژە نوێیەکەیدا بە نیازە لەرێگەی دروستکردنی هێڵی ئاسنین، رۆبۆتەکان وەک ئامرازی گواستنەوەی هەر کەلوپەلێک بەکار بهێنێت لە سەر ڕووی مانگ.

هەر ڕۆبۆتێک توانای هەڵگرتنی 30 کیلۆ باری دەبێت و بە شێوەیەکی موگناتیسی لەسەر مانگ دەسوڕێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ناسا، هێڵە ئاسنییەکەیان پێچەوانەی هێڵی ئاسنی سەر زەوی دەبێت، هێڵی شەمەندەفەری مانگ تەنێکی نەرمە و لەکاتی پێویستدا بە سادەیی کۆدەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بەر ڕووی مانگ بگەیەنێت.

ئەمانەش هەن

ساتی کوشتنی ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی بە بەرچاوی خەڵکەوە لێی درا

mahir

بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

aso

هێرشێك دەكەینە سەر ئیسرائیل كە بۆ ئەوان سوپڕایزە

mahir