نیسان 20, 2025
rasr.press

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەکات

ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و بەڕێز سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و بەڕێز حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.

ئەمانەش هەن

نوری مالیکی ھۆشداری دەدات

mahir

بەرەی تورکمانی: سکاڵا لەسەر پێشێلکارییە یاساییەکانی کۆبوونەوەکەی بەغدا تۆمار دەکەین.

aso

شاندێکی گەشت و گوزاری هەرێم لە ئیماراتە

Abduljabar Ali