
لە سۆشیال میدیاوە
لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، به تایبه‌ت كه ئاماژه‌ی كردبوو به دانانی سندوقی ده‌نگدان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه دیزاینكراوه‌كه.
زیاد ڕۆژبه‌یانی، ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت،”داواكارم له هاوڵاتییان به‌یانی بڕۆن له ماڵی قوباد تاڵه‌بانی ده‌نگ بده‌ن، چونكه به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌یه كه قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی دانانی سندوقی ده‌نگدانی ده‌كرد له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا”.
ڕۆژبه‌یانی ده‌شڵێت،”ئه‌رێ كه‌سێك نییه له قوباد تاڵه‌بانی بپرسێت له كاتژمێر چه‌نده‌وه ده‌رگای ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌ران كراوه‌یه؟ كیانی سیاسی و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی پێویسته یان بۆتان دیزاین ده‌كرێت”.