نیسان 20, 2025
rasr.press

وادەکە دیاریکرا، ھێزە ئەمنییەکان دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن

ھێزە ئەمنییەکان دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن

لیستی مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نێردراوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت هەفتەی داهاتوو پارەکە ڕەوانە دەکرێت. پێشتر بەغدا بە بیانووی نەناردنی ناوی هێزە ئەمنییەکان، گرفتی بۆ ناردنی مووچە دروست دەکرد، بەڵام  ئێستا هەولێر ئەو بیانووەی نەهێشتووە و لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند: “پێش جەژن لیستی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نێردراوە، وردبینی تەواو کراوە، ئەگەر بەغدا کێشەی دیکەی نەبێت، هەفتەی داهاتوو  پارەکە ڕەوانە دەکرێت”.هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ لیستی فەرمانبەران بۆ بەغدا دەنێردرێت و لەم ماوەیە دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن.: حکومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەپێی یاسای بودجە و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداش ناردنی مووچە مسۆگەر کراوە.

ئەمانەش هەن

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆنسوڵخانەی گشتی قەتەڕ لە ھەولێر دەکرێتەوە

Abduljabar Ali

وەزیری پەروەردە ، هەر کەسێک دزە بە پرسیارەکان بکات سکاڵایی یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.

aso

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای فیدراڵ دەکات

Abduljabar Ali