نیسان 20, 2025
rasr.press

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئــەوقــاف و کــاروبـاری ئاینییەوە

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى ڕاى گەیاند، رەزامەندى وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەى ئەو حاجییانەى بە ڤیزاى ساڵى گەشتى سعوودیەیان کردووە و گیریان خواردووە لە مەرزى عەرعەر.

ئەمڕۆ هەینى 21ى حوزەیرانى 2024، لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیی هەرێمى کوردستان راى گەیاند، دوای هەوڵ و تێکۆشانەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی وەزارەت، بۆ ئەو هاووڵاتی و هاونیشتیمانییانەی، کە بە ڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعوودیەیان کردووە و گیریان خواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات.
لە راگەینراوەکەدا زیاتر هاتووە، ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن لە ڕێگەی پاسی تایبەت بگەڕێنەوە بۆ هەولێر و سلێمانى و دهۆک.
لە کۆتاییدا وەزارەتى ئەوقاف ئاماژەى داوە، لێرەوە ئەوهاووڵاتییانەی  گیریان خواردووە با پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانیان بکەن تاوەکو پاسیان بۆ دابین بکەن.

ئەمانەش هەن

تڕەمپ ڕاوەناستێ، بزانە ئەمجارە کێ سزا دەدات؟

mahir

نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات

mohammed

ڕوونكردنەوەی فەرمی لەبارەی وێنەكەی سالار عەزیز و فەرەیدوون عەبدولقادر لەگەڵ پشتیوان سادق دەدرێ

mohammed