نیسان 20, 2025
rasr.press

عێراق بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا و ئێران شێوازی نوێ پەیڕەو دەکات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەمەبەستی باشتر دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی وڵاتەکەی ئێران و تورکیا، پلان و شێوازی نوێ پەیڕەو دەکات کە لە ھەشت قۆناغ پێکدێت.

فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، محەمەد سەعیدی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەڕمی ھەواڵی عێراق ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەمەبەستی باشترکردنی ئاستی ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا و ئێران، پلان و شێوازێکی دیاری کردووە کە پێکھاتووە لە دوو قۆناغ لەگەڵ تورکیا و شەش قۆناغ لەگەڵ ئێران.

محەمەد سەعیدی ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە عێراق سنووری لەگەڵ شەش وڵات ھەیە، بەتایبەتی گرنگیی دەدات بە ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، درێژترین سنووریان لەگەڵ ئێرانە کە ھەزار و 493 کیلۆمەترە و  سنووریان له‌گه‌ڵ توركیاش  362 کیلۆمەتره‌.

ئەمانەش هەن

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی راگەیاندرا

mohammed

كۆماندۆ كەتنێكی تری نایەوە، قوربانی هەیە

mohammed

‎بەم جەژنە، شەڕی نێوان کاکە حەمە و عەبدوڵڵای برای دەستیپێکردەوە

mohammed