نیسان 20, 2025
rasr.press

رێبەر ئەحمەد: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەردانەكانی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا، زۆرینەی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بەرەو چارەسەر دەڕۆن. هەروەها ئاماژەی بەوە دا، كە كەمپەكان 30 تەمووز داناخرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/6/2024، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، گوتی: لە دوو سەردانی رابردووی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەڕێمی كوردستان، بۆ بەغدا، زۆرینەی كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەچن.

“بەیوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، چووه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌، پێشم وایه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شێكی زۆر له‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بن، به‌ تایبه‌ت بابه‌تی مووچه‌ و بودجه‌، ئێسته‌ش تا ڕادده‌یه‌كی زۆر به‌ ڕێكوپێكی مووچه‌ دێ.” رێبەر ئەحمەد وای گوت.

دووپاتی لەوە كردەوە كە هه‌ندێ بابه‌تی تر ماون، وه‌كوو پرسی نه‌وت و مادده‌ی 140، خه‌می سه‌ره‌كیی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌نگاوی باشی بۆ ده‌نرێ.

لەبارەی دەستووریش ئاماژەی بەوە كردووە، بە جێبەجێكردنی دەستوور هەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێن، جێبەجێكردنی دەستوور، واتا پاراستن و سەروەرەیی عێراق.

وەزیری ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، روونی كردووەتەوە، ماوەی دوو ساڵ، بەبیانووی جۆراوجۆر دواخرا، بەڵام ئێستا پێشوازی لە مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ دەستنیشانكردنی 20 ئۆكتۆبەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

لەبارەی كەمپەكانیش ئەوەی خستە ڕوو، كە لە 30 تەمووز، داناخرێن و ئەوان لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەكاندان، نەك بڕیاری زۆرەملێ.

ئەمانەش هەن

لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر، ئاگر لە چەند دووکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە.

aso

‎ئەمرۆ بە سەرپەرشتی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرد

Abduljabar Ali

دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەستیپێکرد.

aso