نیسان 20, 2025
rasr.press

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، پێنج ئەندامی خێزانێک کە سەردانی کوپەرستاونیان دەکرد بۆ ئامادەبوون لە پاڵەوانێتی بەیسبۆڵ، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بچووکەکەیان لە ناوچەیەکی دارستانیی باکووری ویلایەتی نیویۆرک، گیانیان سپارد.

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەی جۆری “پایپەر پی ئەی 46″ یەک بزوێنەر، لە فڕۆکەخانەی ‘ئەلفرێد نادر” لە ئۆنیۆنتا هەڵفڕیووە و بەرەو کوپەرستاون چووە.

پۆلیسی ویلایەتی نیویۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، قوربانییەکان خەڵکی ویلایەتی جۆرجیا بوون، ئاماژەی بەوەش دا، پاشماوەی فڕۆکەکە و تەرمی ئەو پێنج کەسەی کە لەناو فڕۆکەکەدا بوون لە شارۆچکەی ماسۆنڤیل دۆزراونەتەوە.

پۆلیس ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکراکرد، کە ناوەکانیان، ڕۆجەر بیگز تەمەن 76 ساڵ، لۆرا ڤان ئیپس 43 ساڵ، هەروەها ڕایان ڤان ئیپس 42 ساڵ، جەیمس ڤان ئیپس 12ساڵ و هاریسۆن ڤان ئیپس تەمەن 10 ساڵ بووە.

پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو خێزانە دوای ئامادەبوونیان لە پاڵەوانێتییەک لە شاری کوپەرستاون کە هۆڵی بەناوبانگی بەیسبۆڵ لێیە، بۆ جۆرجیا دەگەڕانەوە.

ئەمانەش هەن

دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق.

aso

\نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات

Abduljabar Ali

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕادەگیرێت.

aso