17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

پارتی بەیاننامەیەكی توندی بڵاو كردەوە

نووسینگەی ڕێكخستنی نەینەوای پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و سەرلەبەری ئەو بڕیارە تاكڕەوانەی لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دراون، ڕەت دەكاتەوە و داوا دەكات سەرجەم بڕیارەكانی ئەو كۆبوونەوەیە هەڵبوەشێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕێكخستنی نەینەوای پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، ئەوەی دوێنێ سێشەم لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ گۆڕینی زۆربەی بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان و لادانی قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێیەكان كرا كە لایەنێك ئەو كارەی كردووە، هەروەها ئەو لایەنە خۆی سەپاندووەتە سەر پارێزگاكە و خەڵكەكەی، بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و دەستوور و بەبێ لەبەرچاوگرتنی شایستە دەستوورییەكان و هەڵبژاردن كار دەكات.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێمە لە نووسینگەی ڕێكخستنی نەینەوای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سەرلەبەری ئەو ڕێكارە تاكڕەوانانە ڕەت دەكەینەوە و پێوەی پابەند نابین، هەروەها داوا لە دەسەڵاتەكانی دادوەری و یاسادانانی فیدراڵی دەكەین، ئەو پێشێلكارییانە ڕابگرن كە زیان بە خەڵك لە پارێزگای نەینەوا دەگەیەنن، سەرجەم بڕیارەكانی ئەو دانیشتنەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبوەشێتەوە كە دانیشتنێكی نایاسایی بوو و ئەوەی كە كراوە، دەبێتە هۆی ئەوەی كە كێشەكان زیاتر قووڵ ببنەوە.
ئاماژە بەوش دراوە، ئەوەی كراوە بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی پێشێل كراوە و ڕێككەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی ئیدارەی پارێزگا، دەبوو بەو شێوازە بێت وەك چۆن لە پارێزگاكانی تر، ئیدارەی پارێزگاكان بە ڕێككەوتن دانراوە، بۆیە فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەندامێتییان هەڵپەسارد لە دانیشتنەكانی ئەنجوومەن تا ئەو كاتەی یاسا و دەستوور سەروەر دەبێ و نابێ نوێنەرایەتیی زۆربەی خەڵكی پارێزگاكە كە لە سەرجەم پێكهاتەكانی ئاینی و نەتەوەیی و مەزەوی پێكهاتوونە،‌ پێشێل بكرێت.

ئەمانەش هەن

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت

Abduljabar Ali

ئەلینا ڕۆمانۆڤێسکی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.هێرش بۆ سەرژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

Abduljabar Ali

ئەمشەو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی دەچنە بەغدا

mahir