نیسان 20, 2025
rasr.press

فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، گشت بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان و گشت نەخۆشخانە و بنكە و سەنتەرەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییان، فۆرمی نیشتەجێبوونیان بۆ دێتە ناردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێردا هاتووە، بە گشتاندنی وەزارەتی تەندروسی ژمارە (١٤٥٩٣ لە ٢٠٢٤/٧/٢) و نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نووسراوماندا بەڵێننامە و ڕێنوێنیی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان.

باس لەوەش كراوە، پێویستە بە لیستی ناوی فەرمانبەران لە ماوەی یەك هەفتە، بگاتە دەستیان.

لە ناو مامەڵەكاندا فۆرمی بەڵێننامە هەیە، پێویستە فەرمانبەر پڕی بكاتەوە كە تێدا هاتووە، ئەو كەسەی فۆرمەكە پڕ دەكاتەوە، ئەگەر زانیارییەكانی ناڕاست بوون كە پێشتر زەویی وەرگرتبێت، ئەوا سزا دەدرێت بەوەی شەش مانگ كەمتر نەبێت یان سێ‌ ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەكرێت، زەوییەكەشی لێ‌ وەردەگیرێتەوە و دەخرێتەوە سەر موڵكایەتی دەوڵەت.

ئەمانەش هەن

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چوار حاجیی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.

aso

بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت داوایەکی بەپەلە لە هەرێم دەکات

Abduljabar Ali

ترەمپ داوای دانوستان لە تاران دەكات

mahir