ئه‌م هه‌فته‌یه زیاتر له 12 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی تهمووز، عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهX بڵاوی كرده‌وه كه زیاتر له 12 هه‌زار پێشمه‌رگه له لیوا هاوبه‌شه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا به شێوه‌ی دیجیتاڵی مووچه‌یان پێده‌درێت.
” ئه‌م چاكسازییه‌ی ئێسته ساڵانێكی زۆره له‌لایه‌ن هاوبه‌شه نێودهوڵهتییهكانمانهوه هانده‌درێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو لیوا هاوبه‌شه‌كان له ڕێگه‌ی دیجیتاڵییه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن” جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وای نووسیوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ئایار و حوزه‌یران بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و داوده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق.
ئه‌وه‌ی جێی باسه، چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌ی مووچه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان به هه‌وڵی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بووه، كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پێوه‌ندیدا بووه.