نیسان 20, 2025
rasr.press

دواجار هەولێر و بەغدا رێککەوتن

هەولێرو بەغدا رێککەوتن

شاندی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لەسەر چەند خاڵێک لەبواری باج ڕێکەوتن.

دوای سەردانی لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی باج لە حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی و دکتۆر کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری و بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد لەسەر چەند خاڵێک لەبواری باج گەیشتنە ڕێکەوتن کەدەبێتە کارئاسانی بۆ ئەو کارگەو کۆمپانیاو بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن لە گرنگترینیان.

١- داننان بەپاکانەی باجی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە کەپێشتر هیچ بایەخێکیان بۆ دانەدەنا.

٢- چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی کوردستان ، کە پێشتر داوای باجیان لێ دەکردن بەبیانوی ئەوەی بەرهەمەکانیان لەناوچەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق ساغ دەکەنەوە، بۆ لەمەودوا ئەو کارگانەی لەکوردستانن دەبێت باجی داهاتەکانیشیان لەکوردستان بدەن.

٣- چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی سوتەمەنی بۆ کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەنرخی هاندراو کەماوەیەکە پێدانی سوتەمەنیان بەو کارگانە ڕاگرتووە بەبیانوی نەدانی باج بەحکومەتی فیدراڵی.

٤- ڕێکەوتن لەسەر یەکخستنی ڕێکارو ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی باج کرا بە میکانیزمی هاوبەش.

٥- هەردولا لەسەر بانکەکان ڕێکەوتن کە بارەگای سەرەکی بانکەکە بکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی باج.

٦- هەرولا ڕێکەوتن لەسەر هەماهەنگی پێویست و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگری کردن لە خۆدزینەوە لەباج.

ئەمانەش هەن

عێراق هه‌فته‌یه‌كی پڕ له‌ ناڕه‌زاییی و خۆپیشاندانی به‌ڕێكرد داواكارییه‌كان له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌

shaxawan

دارایی عێراق راگەیەنراوێکی تری لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ھەولێر بڵاوکردەوە

mahir

ئاڵۆزی لە کەرکووک: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵپەسێردرا

mohammed