ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له داوده‌زگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریان له‌گه‌ڵدا تاوتوێ ده‌كات.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی خسته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێنوێنییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران كار بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرفتی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستدا دروستكردووه، له‌مباره‌یه‌وه به نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ڕاگه‌یاند، له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، نزیكه‌ی 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌ن، ده‌بێت مافیان پارێزراو بێت، به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان دبلۆمیان هه‌یه، كه‌چی به باخه‌وان و شۆفێر و به‌رده‌ست گرێبه‌ستیان بۆ كراوه و ئێمه ده‌مانه‌وێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین ئه‌و بابه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی گرێبه‌ست به‌و بڕوانهمهیه به‌هه‌میشه‌یی بكرێت كه هه‌یه‌تی، نه‌وه‌ك به‌و سیفه‌ته‌ی كه گرێبه‌ستی بۆ كراوه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا داوای زانیاری و داتای ته‌واومان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به سێ شێوه زانیاریی سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆمان بنێرن و فۆڕمه‌كانیش ته‌واوبوون و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین.
ساسان عه‌ونی، پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ڕاگه‌یاند و هاوكات دووپاتی كرده‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌ی بڕوانامه‌یه‌كی دیاریكراوی وه‌كوو ئه‌ندازیاری یان یاسا و كارگێڕی و هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه و پێشتر به ناونیشانێكی دیكه‌ی وه‌كوو باخه‌وان و شۆفێر گرێبه‌ستیان بۆ كراوه، پێویسته مافیان نه‌فه‌وتێت و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌كانیان بكرێنه هه‌میشه‌یی. هاوكات پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كه له داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن ڕاگه‌یاند.