نیسان 20, 2025
rasr.press

مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکوو خۆی دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی هاووڵاتییانی ئێزدی پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت، جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکوو خۆی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی ڕەسەنی شنگال.

لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێ دەپەڕێت، كە لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.

هەروا ئاماژەی داوە، “هەرچەندە 10 ساڵ بەسەر ئەم تاوانە تێ دەپەڕێت، بەڵام بە داخەوە ئێش و ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی کۆتایی نەهاتووە و هێشتاش ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن و بە هۆی خۆسەپێنيی میلیشا و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا لە شنگال، دۆخی دەڤەرەکە ئاسایی نەبووەتەوە و ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان”.

سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێ: لەم یادەدا، قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕابەرایەتيی سەرۆک بارزانی، لە ڕزگارکردنی شنگال بەرز دەنرخێنین و بە ڕێز و پێزانینەوە لێی دەڕوانین.

هەروەها ڕایگەیاندووە “حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نالەباری شنگال و دەوروبەری و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەکات، بۆ ئەوەی زەمینە بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، خۆش بکرێت. بۆیە جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکوو خۆی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی ڕەسەنی شنگال”.

لە کۆتایی پەیامەکەدا ئاماژەی داوە “سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهید و قوربانییانی کۆمەڵکوژيی شنگال و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین”.

ئەمانەش هەن

ئەو هەواڵەی دۆست دوژمن حەزناکەن گوێ بیستی بن

mahir

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆنسوڵخانەی گشتی قەتەڕ لە ھەولێر دەکرێتەوە

Abduljabar Ali

لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر، ئاگر لە چەند دووکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە.

aso