نیسان 20, 2025
rasr.press

نزیكەی 11 ترلیۆن دینار دزراوە و دزە ڕاستەقینەكانیش دیار نین

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەسەر زاری توێژەرێكی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڵاوی كردەوە “ئەو پارەیەی لە دۆسیەی (دزی سەدە) لە داهاتی باجی عێراق دزراوە، دەگاتە نزیكەی 11 ترلیۆن دینار،” ڕایدەگەیەنێت ” تا ئێستاش دزە سەرەكییەكان نادیارن و ئەوانەی كە تۆمەتباریش كراون، بەكار هێنراون.”
غالب دەعمی، توێژەر لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە عێراق، بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاند “دۆسیەی پارە دزراوەكانی باج زۆر ئاڵۆزە، بەشە شاراوەكەی زۆر زیاترە لەوەی تا ئێستا ئاشكرا بووە،” دەشڵێت “كۆی گشتی پارە دزراوەكانی دۆسیەكە دەگاتە ١١ ترلیۆن دینار كە نزیكەی هەشت ملیار دۆلار دەكات و زۆربەی پارەكەش براوەتە دەرەوەی عێراق.”
لەو پارەی كە دزراوە، نزیكە ٦٠٠ ملیار دیناری گەڕێنراوەتەوە و نۆ كەسیش تۆمەتبارن لە دۆسیەكەدا، بەڵام هەر وەكوو غالب دەعمی ئاماژەی بۆ دەكات “تۆمەتبارەكان لەلایەن دزە ڕاستەقینەكانەوە بەكار هێنراون كە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە و پێ دەچێت دەسەڵاتی پێویستیان هەبێت بۆ خۆدزینەوە.”
هەفتەی ڕابردوو، حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕاگەیاند” قاسم محەممەد بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای (حوتل ئەحدەب) كە لە دۆسیەی دزیی سەدەدا تۆمەتبارە بە دزینی ٩٨٨ ملیار دینار، لە توركیا دەستگیركراو گەرێندرایەوە عێراق.”
بە فەرمی بڕی ئەو پارە دزراوەی ( دزی سەدە) لە داهاتی باجی عێراق، دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، دزییەكەش لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١ تاوەكو ئابی ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجام دراوە.

ئەمانەش هەن

‎بەم جەژنە، شەڕی نێوان کاکە حەمە و عەبدوڵڵای برای دەستیپێکردەوە

mohammed

چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر دروست دەكرێت

mohammed

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار حاجی شاری سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا

mohammed