نیسان 20, 2025
rasr.press

بڕیارێك لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەدرێت.

بڕیارێك بۆ دەرماڵەی ھاندانی بەشێكی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەردەكرێت و بەرپرسێكیش روونكردنەوەی لەبارەوە دەدات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، كە لە 4ی8ی2024، دەرچووە و كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، فەرمانگەكان و زانكۆكان لەبارەی خەرجنەكردنی دەرماڵەی دوو مانگ ئاگادار دەكاتەوە.

ئاماژە بەوە كراوە: “بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی، دەرماڵەی ھاندان بۆ مامۆستایانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک لە مانگی 7 و 8 خەرج ناكرێت.”

وەزارەتی دارایی بە نووسراوێك لە 11ی7ی2024، كە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای ناردووە، جەختی كردووەتەوە، ئەو دەرماڵەیە لە مانگی 7 و 8 راگیراوە و خەرج ناکرێت.

دەرماڵەی هاندان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لەدەرەوەی سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی لەسەر میلاکی کۆلێژ و پەیمانگاکان، بە بڕی 200 هەزار دیناری مانگانە بۆ مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و بڕی 300 هەزار دیناری مانگانە بۆ مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا خەرج دەكرێت.

توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  ڕاگەیاند: “بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لە پشووی هاوین لە هەردوو مانگی 7 و 8دا دەرماڵەكە بە هۆكاری قەیرانی دارایی خەرج ناكرێت، بەڵام لە 10 مانگەكەی دیكەی ساڵدا بۆیان خەرج دەكرێت.”

ئەمانەش هەن

لە بەغدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

aso

چەندین ڕاپرسی دابەزینی پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حزبی دووەمەوە بۆ سێیەم پشتڕاست دەکەنەوە

mohammed

ئامادەکردنی لیستی مووچە پێش دەخـرێ

mohammed