نیسان 20, 2025
rasr.press

پارتی لە سلێمانی ھاوکاری نەخۆشخانەی ھیوای کرد

بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە، بڕێک دەرمانی پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی کرد و پشتیوانی خۆیانی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌.

عەلی حسێن، لە پرێس كۆنفڕانسێكدا لە نەخۆشخانەی هیوا گوتی، بە پێویستمان زانی سەردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بکەین و هاوکارییان بکەین و پشتیوانیی خۆمانیان بۆ دووپات بکەینەوە، دکتۆر و کارمەندەکانی ئەم نەخۆشخانە دەستییان لە خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە لە شارەکە دیارە و بە توانای خۆمان و هاوکاریی دڵسۆزان، بە ئەرکی خۆمان زانی هاوکاریی ئەو نەخۆشخانەیە بکەین کە خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات.

ڕاشیگه‌یاند، هەندێک لەو دەرمانانەی هێناومانە بۆ نەخۆشخانەکە، بە زەحمەت دەست دەکەوێت.

دواتر هەر لەو پرێس كۆنفڕانسه‌دا، دکتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ستایشی ڕێکخستنی پارتی کرد لە سلێمانی و هەڵەبجە بۆ هاوکاریی و پاڵپشتییان، ئاماژەی بەوەش کرد، كه‌ نەخۆشخانەی هیوا خزمەتی نەخۆشانی عێراق بە گشتیی دەکات، بۆیە پێویستە هەموان پشتیوانیی بکەن.

ئەمانەش هەن

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامدا

mahir

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سه‌ركۆمارى عێراق ده‌كات

Abduljabar Ali

بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی کەسوکاری شەھیدان درا

mahir