17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

دادگای فیدڕالی عێراق لەبارەی پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممە سکاڵای بەرەی تورکمانی لەبارەی یاساییبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوتوێ بکات.

14ی ئەم مانگە بەرەی تورکمانی دژی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک بەبێ بەشداری پێکهاتەی تورکمان، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمار کرد.

لێدوانی فەرمی: محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی  گوتی “دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی بۆ پێداچوونەوە بەو سکاڵایە دیاری کردووە کە دژی یاساییبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمارمان کردبوو”.

بەگوێرەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پێویستە لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکووک بە سازانی هەرسێ پێکهاتەی کورد و تورکمان و عەرەب بڕیار بدرێت، بەرەی تورکمانی پێیوایە پەراوێزخستنیان لە ئیدارەی نوێی کەرکووک، پێچەوانەی ماددەی 13ی ئەو یاسایەیە.

ئەمانەش هەن

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

پارتی لە سلێمانی ھاوکاری نەخۆشخانەی ھیوای کرد

mohammed

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

aso