21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

دوای بە گرێبەستکردنی وانەبێژان حکومەت ھەواڵێکی خۆشی بۆ ئەم چینەش ھەیە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، “بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک (شایستەی دارایی) بدرێتە مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش (کەھیچ داھاتی تریان نییە).” 
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەو شایستە داراییە لەسەر بودجەی وەزارەت دەبێت، “تا کۆتایی ساڵی 2024 ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن.”
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا بڕی شایستە داراییەکە دیاری نەکراوە. وەزارەتی ئەوقافیش لەو بارەیەوە هیچی ئاشکرا نەکردووە.
نزیکەی دوو هەزار مامۆستای ئایینی خۆبەخشانە گوتار دەدەن.
رۆژی 26ـی ئاب، دوای ئەوەی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست درا، مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، هاوشێوەی وانەبێژان، ئەوانیش بکرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکات، مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش “لەماوەی رابردوودا رۆڵی گەورەیان ھەبووە لە پڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان و خزمەتکردنی نوێژخوێنان ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و نیشتمانی و مرۆییەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی.”

ئەمانەش هەن

لەبارەی مووچەی مانگەکانی 10 و11 12 سودانی دڵنیاییدا

mahir

ژمارەیەک پەنابەری کورد لە بەریتانیاوە دیپۆرتی هەولێر دەکرێنەوە

Abduljabar Ali

باڵیۆزی بەریتانیا بە توندی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر . سەرکۆنە دەکەین

Abduljabar Ali