نیسان 20, 2025
rasr.press

هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە ڕێککەوتن

ماوەی دوو ڕۆژە کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەردەوامن و بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هەردوولا لەبارەی ژمارەیەک پرس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی باشیش لەسەر ژمارەیەک پرسی دیکە هەیە.

کوردستان24 زانیویەتی، هەردوو ئەنجوومەنەکە لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتوون:

1. کۆمپانیاکان تەنها باج بە یەک حکوومەت بدەن، یان حکوومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان؛ واتا نابێت باجی دوولایەنە بمێنێت.

2. چارەکردنی کێشەکانی وەبەرهێنانی هەردوولا؛ بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.

3. کێشەی مووچە چارە دەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی ئاب ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

4. پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ لادانی بازگەکانی گومرگی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەمانەش هەن

بارانی بە خوڕ لە هەولێر دەستیپێکرد

Abduljabar Ali

ئەمەریکا دژی ئۆکرانییەکان بڕیار دەدات

mahir

ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مەتین_ ئەبوزەبی

Abduljabar Ali