نیسان 20, 2025
rasr.press

ڕاگەیەنداوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، ڕێزگرتن له‌ ئافره‌تان و ژنان له‌كاتی شه‌ڕدا، هه‌وڵده‌دات كه‌رامه‌ت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو بن.

سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ داكۆكیكاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان بووه،‌ له‌مه‌ودواش درێژه‌ به‌م سیاسه‌ت و بنەما و بیر و باوەڕەی ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ڕێزگرتن له‌ مافه‌كانی ئافره‌تان و ژنان و زیاتر له‌كاتی ململانێ و شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هه‌وڵده‌دات كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌ت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو بن، ئاماژە بەوە دەکات کە له‌سه‌ر‌ ئاستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیار و فەرمانی ڕاشكاوانه‌ ده‌ركراوه‌ بۆ قەدەغەکردنی هەر جۆرە توندوتیژیەکی سێکسی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک، بەتایبەتی دژی ژنان و کچان.

دەشڵێت: له‌ بڕیارو فه‌رمانه‌كاندا ئاماژە بەوە دراوه‌ کە توندوتیژی سێکسی لە ململانێی چەکداریدا لەوانەیە ببێتە تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی بە مرۆڤایەتی و جینۆساید، ئه‌مه‌ش لێپرسینه‌وه‌و ناوزڕاندنی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەردەوامی بە كه‌لتووری مرۆڤدۆستی دەدات و هەوڵدەدات بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ئافره‌تان و منداڵان و پێكهاته‌كان و پاراستنی کەرامەت و بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایەتییه‌كان.

ئاماژەی بەەشکردووە، پابەند دەبێت بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لەوانەش ڕێککەوتننامەی یه‌كه‌می جنێڤ کە ئافره‌تان بەهۆی ڕەگەزیانەوە پێویستە بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

سەرباری  قەدەغەکردنی دەستدرێژی سێکسی و لەشفرۆشی زۆرەملێ یان هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ناشایستە و قەدەغەکردنی هێرشکردنە سەر ژیان و جەستە، بەتایبەتی کوشتن بە هەموو شێوەکانییەوە، شێواندن، مامەڵەی دڕندانە و ئەشکەنجەدان، هێرشکردنە سەر کەرامەتی کەسی، بەتایبەتی مامەڵەی سوكایه‌تی و ئه‌تككردن.

ئەمانەش هەن

پارتی لە سلێمانی ھاوکاری نەخۆشخانەی ھیوای کرد

mohammed

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ بۆ هاوبەشانی ئاو دەردەكات

mohammed

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپەکانی ڕەفەح بە “تاوانی جەنگ” وەسف دەکات.

aso