17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و دانیشتنەكە بە كراوەیی هێڵدرایەوە

كەمێك پێش ئێستا، یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و دانیشتنەكە بە كراوەیی هێڵدرایەوە تا ئەو كاتەی لایەنە سیاسییەكان رێك دەكەون.

بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی، یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان كۆتایی هات.

راشیگەیاند: سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان، دانیشتنەكەی بەکراوەی هێشتەوە تا ئەو کاتەی لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتن دەکەن لەسەر پۆستەکان.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی 97 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو و تێیدا ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد.

دواتر سەرۆكی تەمەن دەرگای خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستەكانی سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمان كردەوە، بەشێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بۆ پۆستەكان كاندید كرد، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەكە بۆ ماوەیەك دواخرا.

كەمێك پێش ئێستاش هەر بەهۆی تەواونەبوونی یاسایی، سەرۆكی تەمەن بڕیاری دا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە كراوەیی بهێڵێتەوە تا ئەو كاتەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پۆستەكان رێككەوتن دەكەن.

ئەمانەش هەن

خولێكی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەكرێتەوە

mohammed

هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی نه‌وره‌سه‌كانی دووكان راگه‌یه‌ندرا

Abduljabar Ali

شاندی هەرێم بۆ تەواوی مووچەی 2025 بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن

mahir