نیسان 20, 2025
rasr.press

پۆستی سەرۆكی هەرێم بەرامبەر بە سەرۆككۆماری عێراقە

كرمانج عزەت بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی رایگەیاند” ئێستا لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان لایەنەكان بە تایبەتی پارتی و یەكێتی هەیە و پێویستە بەرەچاوكردن و خوێندنەوەی ژیرانەی دۆخی ناوچەكە و لە پێناو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەی كورد بڕیار بدرێت”.
لە بارەی پۆستەكانی داهاتوو لە پێكهێنانی كابینەی 10یەم، كرمانج عزەت گووتی” پێویستە هەر لایەنە و بە پێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن داوای پۆست بكات، بە هەموو پێوەرەكان سەردەمی 50 بە 50 كۆتایی هاتووە و چیتر قبوڵ كراو نییە”.
لە بارەی پۆستی سەرۆكی حكومەتیش، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان گووتی” پۆستی سەرۆكی حكومەت لە كابینەی 10یەم بۆ پارتی دەبێت، بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای دەكات، لە بەرامبەردا پۆستی دیكە هەیە، دەشێ سەرۆككۆماری عێراق بێت”.

ئەمانەش هەن

کۆمیسیۆن ڕێژەیی بەشداریی تاوەکوو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بڵاو کردەوە.

aso

هەرێمی كوردستان هیوایەك بۆ گەشەسەندنی دیموكراسی و ئازادی لە ناوچەكە

mohammed

قەیس خەزعەلی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

mahir