نیسان 20, 2025
rasr.press

عێراق جۆرێكی كۆپتەر لە كۆریا دەكڕێت “لە 2012ـەوە لە بازاڕە هیچ وڵاتێك نەیكڕیوە”

گۆڤاری “میلیتەرینی” پێوەندار بە كاروباری سەربازی ئاشكرای كرد، وەزارەتی بەرگریی عێراق و حكوومەتی كۆریای باشوور گەیشتوونەتە رێكەوتن، بۆ ئەوەی عێراق چەند كۆپتەرێكی كۆری لە وڵاتەكە بكڕێت، بەمەش عێراق دەبێتە یەكەم كڕیاری كۆپتەرەكە لەوەتەی كۆریا دروستی كردووە لە ساڵی 2012.
بەپێی گۆڤارەكە، كۆمپانیای “كا”ی كۆریای باشوور، گرێبەستێكی كڕینی لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە بە دەست گەیشتووە بۆ كڕینی چەند كۆپتەرێكی جۆری “KUH1 سوريون” كە بۆ زۆر مەبەستی سەربازی بەكار دەهێنرێت، نرخی هەر كۆپتەرێكیش 93 ملیۆن دۆلارە.
گۆڤارەكە هیچ وردەكارییەكی تری لەبارەی گرێبەستەكە روون نەكردووەتەوە، بە تایبەت لەبارەی چاككردنەوە و گۆڕینی پارچەی كۆپتەرەكان و شێوازی رێكەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و كۆپتەرە كۆرییەكە.
ئەوەیش روون كراوەتەوە، عێراق دەبێتە یەكەم وڵات لە جیهاندا كە كۆپتەرەكەی كۆریا بكڕێت لەوەتەی كۆریا رای گەیاندووە كە دەیەوێت بیفرۆشێت لە ساڵی 2012ـەوە، روونیشی كردووەتەوە، دوای عێراق حكوومەتی ڤێتنامیش خەریكە دەیەوێت چاو لە عێراق بكات و چەند كۆپتەرێك لە كۆریا بكڕێت.

جێگەی ئاماژەیە، كۆریای باشوور ئەم كۆپتەرەی بۆ كێبڕكێی كۆپتەری “بلاك هۆوك”ی ئەمەریكی دروست كردووە و لە راپۆرتی رۆژنامەكەدا باس لەوەیش كراوە، كە ئەم گرێبەستەی عێراق بۆ كڕینی ئەم كۆپتەرە، دەرگە بە ڕووی كۆریا دەكاتەوە بۆ چوونە ناو بازاڕی سەربازیی جیهانی.

ئەمانەش هەن

بەشداری شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی لە تاران

Abduljabar Ali

سەرۆکی هەرێم:ئەم سەردانە سەرەتایەکی نوێیە لە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.”

Abduljabar Ali

لە سووریا سێ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

aso