ئه‌مڕۆ شەممه 4ی 1ی 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، لێژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆ بووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مولیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بەو پێیەى مۆلیدەکان لەنێوان (335 بۆ 350) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، سەبارەت بەو مۆلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاووڵاتیان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە ٧ی بەیانی بۆ ١ی شەو کار دەکەن نرخی ئەمپێرێک لەنێوان ١٨ بۆ ١٩ هەزار دینارە.
له‌باره‌ی خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌كان بۆ مانگى كانوونی دووەم دەگۆڕدرێت و بەم شێوەیە لای خواره‌وه ده‌بێت.
رۆژانە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کار دەکەن.
کاتژمێر ١ی شەو دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ی خوله‌كی بەیانی.
کاتژمێر٦:٣٠ی خوله‌كی بەیانی تا ٨:٠٠ی بەیانی کار دەکەن. بۆ ئەم مانگە و رۆژانی هەینی و شەممەش مۆلیدەکان بەیانیان کار دەکەن. بەرنامەکەش لە سبەینێ یەکشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.