نیسان 20, 2025
rasr.press

مالیکی ترسەکەی نەشاردەوە، نیازی ئیسڕائیلی ئاشکرا کرد

مالکی هۆشداری دەدات لە نیازی ئیسرائیل بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی عێراق

سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی ڕۆژی شەممە (4ی کانوونی دووەمی 2025)، هۆشداری دا لە پلانێکی ئیسراائیل بە ئامانجی دابەشکردنی ناوچەکە.

مالیکی لە وتارێکیدا لە میانەی جەژنی نەجەفی بۆ یادکردنەوەی سەرکردەکانی سەرکەوتن گوتی “دوژمن ئێوە و کوڕەکانتان هان دەدات بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لەسەر بنەمای توانای گۆڕینی واقیعی ئەو دەوڵەتەی کە ئێمە تێیداین، بەڵام ئەوان کار دەکەن و بە خراپی شکست دەهێنن و ئەم وڵاتانە بەردەوام دەبن لە هەوڵی هاوبەش لە نێو خۆیاندا بۆ پاراستنی ناوچەکە.”

وتیشی : ” لە ئێستادا ئەرکمان ئاڵۆزە ، پێشتر دەمانەویست تەنیا غەززە و باشووری لوبنان بپارێزین ، ئەمڕۆ ئەرکی ئێمە پاراستنی ناوچەکەیە کە بەهۆی کەوتنی سوریاوە، کەوتووەتە بەر زیادەڕەوی و دەستدرێژی زیاتر و ئەگەری دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی عێراق “.

مالیکی گوتی “ئەم رەشنووسە لە ساڵانی 1967 و 1982 نووسراوە بۆ دابەشکردنی هەموو وڵاتانی دەوروبەری قەوارەی ئیسرائیل بۆ وڵاتی بچووک بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت تەحەدای قەوارەکە بکات و ئەو وڵاتانە نەتوانن هاوپەیمانی یەکتر بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشە هەمیشەییە.”

ئاماژەی بەوەشکرد “ئەوەی لە سوریا روویدا لەوانەیە پێشەکی بێت بۆ بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکە و لاوازکردنیان بۆ دەوڵەتی بچووک کە ناتوانن بەرامبەر ئیسرائیل بوەستنەوە.”

ئەمانەش هەن

زانیاری گەیشت، نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د بن زايد باسی چیانکردووە؟

mahir

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بە مەرج داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین.

aso

بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئۆتۆمبێلەکەم لە ڕێگای کۆنتڕۆڵەوە تەقێنرایەوە

mohammed