فاكتەرەگرنگەكان چین ؟
كەبەهۆیەوە قوتابی لەتاقیكردنەوەكان سەركەوتوودەبێت !
مامۆستا وەك فاكتەرێكی سەرەكی دەتوانێت گۆڕانگارییەكی سەرتاسەری بەهۆی زانیاری و پسپۆڕیەكەی خۆیەوە بێنێتە دی لەناو ناوەندەكانی خوێندندا لەهەمان كاتیشدا دەتوانێـت تەكانێكی باش بە پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن بدات ئەوەیان دیوێكی گرنگەو گرنگە توێژی مامۆستا لەو ئاستە دابن بەخستنە گەڕی تواناكانیان داهاتوویەكی ڕۆشن بۆ گەلەكەمان بیننە دی بەڵام ئەوەی گرنگترە دایكان و باوكانن (خێزان)ئەركی سەرەكی پەروەردەكردنی ڕۆڵەكانیان دەكەوێـتە ئەستۆ ،
زۆربەی لێكۆڵینەوەو توێژینەوەكانیش ئەوەیان دەرخستووە كەهیچ پەروەردەیەك وەكو یەكەمین پەروەردە نیە كەلەلایان دایكان وباوكانیانەوە بەقوتابیان دەدرێت ئەوان بەپلەی یەكەم بەرپرسیارن لەماهیەت وچۆنیەتی بواری پەروەردەی منداڵ بۆیە دەكرێ بڵێین توێژێكی چاڵاك و ژیرمان دەست ناكەوێ ئەگەر هاتوو لەسەر بنەمایەكی ڕاست وپتەو ڕانەهێنران لەم پێو دانگەشەوە دەردەكەوێت كە لایەنی پەروەردە ئێجگار گرنگترە لەبواری فێركردن ،
ئەو جۆرە پەروەردە كردنەش تایبەت نیە تەنها بەكاتی فەرمی دەوام بەڵكو بەردەوامە تاو ئەو كاتەی ئاستی هۆشیاری وڕاددەی ژیری قوتابیەكە دەگاتە لوتكە بۆیە گرنگە دایكان و باوكان پلان و بەڕنامەی گونجاو بو منداڵەكەیان دابنێن وابكەن خۆی بەشتی لاوەكی خەریك نەكات و ئەركە سەرەكیەكەی خۆی جێ بەجێ بكان بەتایبەت لەكاتی ئەزموونەكاندا ئەوەی جێی ئاماژەیە لەسیستەمی نوێی پەروەردەدا
ئەوەی بۆتە مایەی خۆشحاڵی زیاتر گرنگی بە هەڵسەنگاندن دراوە ئەوەش قوتابی بوێر دەكات وادەكات توانای دەربڕینی زیاتر بێت بەڵام لەهەمان كاتیشدا ئاسانكاری تێدا كراوە و نووسین كەم بۆتەوە پێم وایە ئەوەیان كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئاست و توانستی زانستی قوتابی كە گرنگە لەداهاتوودا هەندێك لەبەندەكانی ئەو سیستەمەی ئەزموونەكان هەموار بكرێت لهڕووى توانستى زانستى یهوه بەرژەوەندی قوتابی و داهاتووی قوتابی تێدا ڕەچاو بكرێت گوشارى زیاتر بخرێته سهر قوتابى تا كهم تهرخهمى نهكات له خوێندنهكهى چونكه بهشێك له قوتابیان لهكاتى تاقیكردنهوهكاندا واڕاهاتوون تهنانهت ئامادهنین پرسیارهكه بخوێننهوه ڕاستهوخۆ وهڵامێك ههڵدهبژێرێت كهلهوماوهیه بهڕوونى دهرهنجامى ئهو شێوازهى تاقیكردنهوهكان بهدیاركهوتن دهرهنجامى دڵخۆشكهر نین بۆیه گرنگه قوتابى ئامادهكارى تهواو بكات بۆ ئهنجامدانى تاقیكردنهوهكان و دوور بكهوێتهوه لهو شێوازهى كه تهنها وهڵام ههڵبژێرێت بهڵكو پێویسته به عهقڵ بڕیار بدات و خوێندنهوهى تهواو بكات بۆ ئهو پرسیارانهى خراوهته بهردهمى ههوڵى بهدهست هێنانى نمرهى تهواو بدات
ئەوڕۆژانەی كە ئەزموونەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت زێڕینین چەند ڕۆژێكە وەك هەڵسەنگاندێكی ئەو ساڵەوایە بۆ قوتابی چارەنووسی ماوەیەک لەهیلاکی و ئەنجامی ئەرك كێشانی قوتابی و دایكان و باوكان وتوانای مامۆستایانی بەدیار دەخات بۆیە لەو ماوەیەدا دەبێت دایكان وباوكان چاودێریان بن وابكەن قوتابیەكە بەرنامەیەكی گونجاوی هەبێـت وكاتەكانی خۆی بەفیڕۆ نەدات قوتابیش دەبێـت بەوردی پێداچوونەوەیەكی زانستیانەی وشە بەوشەو سەرجەم ئەو بابەتانە بكات كە لەسەرەتای ساڵەوە خوێندوویەتی لەهەموو وانەكان بۆ ئەوەی بە ئاسانی و بێ كێشە تاقیكردنەوەكانی ئەنجام بدات و سەركەوتووبێت سەركەوتنی قوتابیش دەریدەخات كە ماندوو بوونی مامۆستاكان و ڕەنجی خۆی و دایك و باوكیشی بەفیڕۆ نەچوو ولهوهیاندا خودی قوتابی سوود مەندی یەكەمە ودواجار مامۆستاكان ودایكان و باوكان و كۆمهڵگەش به گشتى سوود مهندى دووهمن .
م.كەنعان حاجی مەجید
بەڕێوەبەری قوتابخانەی یەریڤان_پ.خەبات