نیسان 20, 2025
rasr.press

رێباز حەملان قسەی کۆتایی لە بارەی رێککەوتنی نێون ھەولێر و بەغدا كرد

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو داواکاریانەی بەغدا لەسەر خانەنشینی، لەسەر مووچەخۆران لەسەر میزان موڕاجەعە و لەسەر هەموو ئەم بابەتانە هەیەتی، ئامادەی کردووە و خستوویەتییە بەردەم تیمەکانی بەغدا، هیچ شتێک نەماوە کە هەرێمی کوردستان نەیکا، ئەگەر لەدوای ئەمە بەغدا مووچەی خەڵکی کوردستان نەنێرێت، بەڕاستی دەریدەخات و ئیسپاتی دەکات کە بابەتەکە سیاسییە. کۆبوونەوەی هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی عێراق لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کوردستان بەردەوامە. ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: هەردوو تیمەکەی حکومەتی عێراق کە لە هەولێرن، لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچە و لیستی خانەنشینان دەکەن، لە کارەکانیان بەردەوامن. ئەمڕۆش لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن. ئەگەر تا ئەمشەو لیستەکان هەموویان ئامادەبن، بە تەئکید سبەی دووشەممە لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لە ئەنجوومەنی دارایی (مجلس إقتصادي) دەکرێت. واتا شاندی باڵای حکومەتی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی کۆدەبنەوە، ئەمەش بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. دکتۆر فوئاد حوسێن وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێڕاق سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات. تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی هەردوو شاندی عێراق و تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری و یەکەی ژمێرکاری سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامە، واتە ئێستا لە کۆبوونەوەدان، تاوەکو ئێستاش لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12 تەواو نەکراون، بۆیە دیارنییە سبەی دووشەممە سەدا سەد شاندی باڵای کوردستان دەچێتە بەغدا یان نا، چونکە تاوەکو لیستەکان تەواو نەکرێن ناچن. ئەگەر سبەی نەچن دەکەوێتە ڕۆژەکانی داهاتوو.

ئەمانەش هەن

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

mohammed

وەزارەتی دارایی راسپێردرا پەلە بکرێ لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش بۆ بەغدا

mahir

كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ی ڕاگەیاندرا

mohammed